بە ڕاپۆرتی ئاژاسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆاژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا ئەگەری هەیە خولی پێنجەمی دانوستانی ڤیەنا، خولی کۆتایی گفتوگۆکان بێت؟ وتی: ئەو دانوستانانەی کە لە ڤیەنا بەڕێوە دەچێت، زۆر بە وردی و هەستیارییەوە دەیبەینە پێشەوە. هەر دانوستانێت ئەگەری بووە خولی کۆتایی بێت بەڵام چونکوو بابەتگەلێک ماوەن چووەتە خولی دواتر.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر بابەتە سەرەکییەکان چارەسەر بکرێت، دەتوانێت خولی کۆتایی دانوستانەکان بێت. نابێت لەسەر دوایی خول پەلە بکەین. دانوستانەکان پێشکەوتنی لە سێ کارگرووپ هەبووە و ئێستا چارەسەری پرسە سەرەکییەکان دەستی پێکردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: هەموو گەمارۆ ناڤۆکییەکانی ئەمریکا و سەرجەم گەمارۆگەلێک کە ترامپ سەپاندبووی ئەبێ لاببرێن و لە هەمان کاتیشدا تاقی بکرێنەوە.
زانیارییەکم سەبارەت بە ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز نییە
خەتیب زادە لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێری مێهر لە سەر ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتڕیز لەسەر کەڵکوەرگرتنی ئەمریکا لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران وتی: لە کاتی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکاوە واتا بیل کلینتۆن، نەوت لە ئێران نەکڕدراوە و پێدەچێت پرسێکی دیکە بێت کە ئێستا هیچ ئایدیا و ڕوانگەیەکەم لەسەری نییە.
لەگەڵ عەرەبستان سەبارەت بە حەج گەییشتووینەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی
خەتیب زادە سەبارەت بە ناردنی زیارەتکارانی ئێران بۆ حەجی ئەمساڵیش وتی: دانوستانی بەربڵاومان ئەنجام داوە، بۆ ئەوەی کە بتوانین ئەمساڵ زیارەتکارمان هەبێت.
ناوبراو وتیشی: ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان ئەرێنی بووە.
Your Comment