AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٩ ١٤:٥١

موحسێن ڕەزایی:

ئابووری ئێران ئەبێ بێ خەوش بکرێتەوە/ بۆ بەرەنگار بوونەویە گەندەڵان جیدیین

ئابووری ئێران ئەبێ بێ خەوش بکرێتەوە/ بۆ بەرەنگار بوونەویە گەندەڵان جیدیین

بەربژێری سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئابووری ئێران ئەبێ تەندروست ببێتەوە و ئێمە لە بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵانی گەورە جیدیین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن ڕەزایی بەربژێری سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری وتی ئێمە دوای ئاشتی و ئاسایش لە ئێران و ناوچەکەین و بەدوای ئەوەین کە یەک گوللەش نەک لە ئێران بەڵکوو لە گشت ناوچەکە، نەتەقێتەوە. ئاسایش و ئەمنیەت بۆ خەڵک گرینگە هەر بۆیە ئاسایش لە ئێران تۆکمە دەکەینەوە.

بەربژێری سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری بە وتنی ئەوەی کە لە دەوڵەتەکەی شەڕێک هەیە ئەویش شەڕ دژی گەندەڵی ئابووری و قاچاخچی و ئەوانەی کە مادەی هۆشبەر لە نێو گەنجان بڵاو دەکەنەوە، لە ئەو بوارەشدا جیدین.

ڕەزایی بە وتنی ئەوەی کە لە بەرەنگار بوونەوەی دەڵاڵەکان جیدین، جەختی کرد: ئابووری ئێران ئەبێ توندروست ببێتەوە و ئێمە لە بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵانی گەورە جیدین.

News ID 37559

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha