ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە جەنایەتی شەڕ لە غەززەی پەسند کرد

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە سەبارەت بە جەنایەتی زایۆنیستەکان لە دەستدرێژی ئەم دواییانە دژی غەززەی پەسند کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گویرەی رۆیتێرز، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە سەبارەت بە جەنایەتی زایۆنیستەکان لە دەستدرێژی ئەم دواییانە دژی غەززەی پەسند کرد.

ڕۆیترز لە زاری بەرپرسێکەوە کە ناوەکەی بڵاو نەکردۆتەوە نووسیویە 24 وڵاتی ئەندامی مافی مرۆڤ ڕێککەوتنی خۆیان لە گەڵ ئەم لێکۆڵینەوە ڕاگەیاند. 6 ئەندام دژایەتییان کردووە و 14 وڵاتیش دەنگیان نەداوە.

پێشتر کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وتبووی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل کە بووە هۆی گیان لە دەست دانی ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی ئاسایی و غەززەی تووشی خەساری قورس کرد، ڕەنگە "جەنایەتی شەڕ" بێتە ئەژمار.

میشێل باچلە کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ وتیشی: تا ئێستا بەڵگەیەکمان دەست نەکەوتووە کە نیشان بدات بیناکانی نیشتەجێ بوون لە غەززە کە ئیسرائیل هێرشی کردۆتە سەریان، بە مەبەستی سەربازی کەڵکیان لێ وەرگیراوە.

ئەم بەرپرسە هەروەها داوای لە حەماس کرد لە هاویشتنی مووشەک بۆ ناوچە داگیرکراوەکان خۆ ببوێرێ.

شیاوی ئاماژەیە لە 11 ڕۆژ شەڕی نێوان فەلەستین و ڕژیمی زایۆنی، لانیکەم 253 فەلەستینی کە 66 کەسیان منداڵ بوون کوژران و 1900 کەسیش بریندار بوون.

News Code 37528

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =