بە پێی هەواڵی مێهر، فەریبورز ئیبراهیم پوور نووسەر، شاعیر و ڕەخنەگری کرماشانی دوێنێ لە تەمەنی 72 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی گورچیلە لە نەخۆشخانەیەک لە کەرەج کۆچی دوایی کرد و لە بەشی هونەرمەندانی کەرەج بە خاک سپێردرا.
ئیبراهیم پوور یەکێک لە نووسەرە کاراکانی هاوچەرخ بوو کە ساڵەها لە گۆڕەپانی ئەدەبیاتی داستانی و شیعر چالاکی پرۆفێشناڵی بووە و دوو کتێبی ڕوستەم، بەڵام نە روستەمی شانامە(کۆمەڵە چیرۆک) و گوندی سووری بێ سنوور(کۆمەڵە شیعر) لە دەیەی 40 و 50 بڵاو کرایەوە.
دواهەمین کتێبی ئیبراهیم پوور کۆمەلە چیرۆکی "بەردەنگی من"، ساڵی پێشوو لە لایەن بڵاوگەی دیباچەی کرماشان بڵاو کراوەتەوە کە کۆمەڵە چیرۆکە مۆدێڕنەکانی ئەو نووسەرەیە.
فەریبورز ئیبراهیم پوور لە ساڵی 1328 لە کرماشان لە دایک بووە و لە نووسەرانی جیدی دێتە ئەژمار کە چیرۆکی مۆدێڕنی دەنووسی و لە ڕەخنەگرانی جیدی ئەدەبیاتی شیعر و چیرۆک دێتە ئەژمار.
Your Comment