AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٥ ١٢:٠١

بە ئامانجی یارمەتی و فریاکەوتن؛

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کردنەوەی ڕێڕەوە سنوورییەکانی غەززەی کرد

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کردنەوەی ڕێڕەوە سنوورییەکانی غەززەی کرد

وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت کردنەوەی ڕێڕەوە سنوورییەکانی غەززە و دڵنیا بوونەوە لە ئاوەڵا مانەوەیان، بۆ فریاکەوتن و یارمەتیدانی ئەو ناوچە زەروورییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شینهوا، نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کرد کە ئیسرائیل ڕێڕەوە سنوورییەکانی کەرت یغەززە بە ئامانجی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ئەو ناوچە لێقەوماوە، بە تواوەتی بکاتەوە.

ستێفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو بارەوە وتی: لەسەر کرانەوەی هەموو ڕێڕەوەکانی غەززە و ئاوەڵا مانەوەیان جەخت دەکەین. ئەوە بۆ ناردنی وەجبە مرۆڤدۆستانەکان زەروورییە لەوانە دابینی سووتەمەنی پێویستی جیهازاتێک کە بۆ کۆنترۆڵی کۆڤێد 19 پێویستە.

بە وتەی دوجاریک، کردنەوەی ڕێڕەوە سنوورییەکان دەبێتە هۆی بردنە دەرەوەی فەلەستینییەکانە کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری دەرمانی تایبەت هەیە.

ژمارەی شەهیدانی هێرشە 12 ڕۆژەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەییشتووەتە 254 کەس. بە پێێ ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە ئەو هێرشانە هەروەها 2 هەزار کەس بە توندی بریندار بوون.

News ID 37501

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha