دیموکراسی ڕۆژاوا بۆ ئێمە شەرعییەتی نییە/ دۆخی سوریا باشترە

بەسینە شەعبان راوێژکاری میدیایی سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای ئاماژە بەوەی کە دیموکراسی رۆژاوا بۆ دیمەشق دانپێدانراو نییە، وتی: چەندین ملیار دۆلار بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتیی سەبارەت بە سووریا خەرجکراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری سووریا 26ی مانگی مەی لە هەموو شارەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت. مەحموود مەرعی، بەشار ئەسەد و عەبدولا عەبدوڵا بەربژێرەکانی سەرۆک کۆماری سووریان.

بەسینە شەعبان سەبارەت بە ئاکاری هەندێ وڵاتی ڕۆژاوایی بەرانبەر بە هەڵبژاردنەکانی سووریا، وتی: بۆمان دەرکەوت کە دیموکراسی ڕۆژاوا بڕواپێکراو نییە. میدیا ئەمریکیی و ڕۆژاواییەکان لە کاتی قەیرانی سووریا چەندین میلیار دۆلار پارەیان بۆ خەڵەتاندنی بیری گشتیی سەبارەت بە سووریا سەرف کرد.

ناوبراو هەروەها ئامادە بوونی شاندێکی ئاسایشی سەعوودی لە سووریای وەدرۆ خستەوە و ئەوەی هەواڵێکی گومڕاکەر و هەوڵی میدیا ڕۆژاواییەکان زانی.

ئەو هەروەها سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا وتی: دۆخی سووریا ئەمڕۆ باشترە و تەنانەت لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتیشەوە بەو شێوە نییە کە ڕادەگەینرێت.

بە وتەی بەسینە شەعبان شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە کاریگەری گرینگی لە پرۆژەی بەرخۆدان بووە. ئەم پرۆژە لە سەرەکیترینی ئەو بابەتانەیە کە سووریا هەوڵی بۆ داوە و دیمەشق هەموو کات پاڵپشتی بەرخۆدان بووە.

News Code 37493

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =