تا گەییشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی درێژە دەدەینە دانوستانەکانی ڤیەنا

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە تا گەییشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی درێژە دەدەینە دانوستانەکان، وتی: ئاماری وەبەرهێنانەکان لە بەشە جیاوازەکانی پیشە، باشترین نیشانەیە بۆ کاریگەر نەبوونی سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئابووری دەوڵەت بە جەخت لەسەر سەرکەوتنی گەلی ئێران لە شەڕی ئابووری وتی: ئاماری وەبەرهێنانەکان لە بەشە جیاوازەکانی پیشە، باشترین نیشانەیە بۆ کاریگەر نەبوونی سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکایە کە خۆشیانی ناچار بە دان پێدانان لەو بارەوە کردووە و بە پێی دانوستانەکانی ئەم دواییە لە ڤیەنا، بە ڕاشکاوانە ئامادەیی خۆیانیان بۆ چارەسەری گەمارۆکان بە پێی ڕێککەوتنی انڤۆکی ڕاگەیاندووە. ئێمە تا گەییشتن بە ڕێککەوتن دریژە دەدەینە دانوستانەکان.

News Code 37453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =