بە پێی هەواڵی مێهر، فەرامەرز محەمەدیان لەم بارەوە وتی: بە پێی فەرمانە ڕاگەیندراوەکانی بنکەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا، هاتوچۆی موسافیر لە سنووری تەمەرچینەوە تا 15ی جۆزەردان قەدەغەیە و قایمقامەتی پیرانشار مۆڵەتی تێپەڕ بوون لەم سنوورە بە هیچ کەسێک دەر ناکات.
ئەو وتیشی: ئەو کەسانەی مۆڵەت یان نامەی هاتوچۆیان لە سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران یان هەولێر یان نوێنەری وەزارەتی دەرەوە لە ورمێییان هەیە، دەتوان لەم سنوورە بپەڕنەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بڕیار دان سەبارەت بە درێژ کردنەوەی قەدەغە یان ڕاگرتنی، بە پێی بڕیاری بنکەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێت.

بەڕێوەبەری گومرۆکی تەمەرچین وتی: بە پێی فەرمانە ڕاگەیندراوەکانی بنکەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا، هاتوچۆی موسافیر لە سنووری تەمەرچینەوە تا 15ی جۆزەردان قەدەغەیە.
News ID 37408
Your Comment