نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە کورستان لە دەرەوەی مزگەوتەکان بەڕێوە دەچێت

جێگری سیاسی هێمنایەتی پارێزگاری کوردستان لە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە دەرەوەی مزگەوتەکان و لە کەشی ئازاد لە کوردستان هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیبراهیم زارعی لەم بارەوە وتی: بە مەبەستی پێشگری لە تەشەنەی زۆرتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، نوێژی هەینی لە کوردستان لە دەرەوەی مزگەوتەکان بەڕێوە دەچێت.

ئەو وتیشی: ئەرکی هەموومانە خاڵە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرین بۆ ئەوەی ڕێژەی ئەم نەخۆشییە کەمتر بکەینەوە. ئێستا 8 شاری پارێزگا لە دۆخی پرتەقاڵی و مەریوان و سەوڵاواش لە دۆخی زەرد دان.

زارعی داوای لە خەڵکی کوردستان کرد لە گەڵ چاودێرنی تەندروستی هاوکاری بکەن.

News Code 37250

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha