هەدەپە دەبێ بێتە ڕیزی هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا

دکتۆر جەهانگیر ئیسلام پەرلەمانتاری جەهەپە لەسەر پێویست بوونی بەشداری هەدەپە لە بواری سیاسی و هەروەها هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆن جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر جەهانگیر ئیسلام، مامۆستا و پەرلەمانتاری پارتی کۆماریخوازی گەلانی تورکیا کە پێشتر لە پارتی سەعادەت کشابووەوە لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا هەدەپە ئەبێ لە هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆن بەشدای بکات؟ تی: من هەر لە سەرەتاوە لەسەر بەشداری هەدەپە لە هاوپەیمانی نەتەوەیی جەختم کردووە. من لە کۆمەڵگای مەدەنییەوە فێر بووم کە سیاسەتی هاوشێوە بە شێوەی جیاواز شوێنگیری بکرێت. پێم وایە کە هەموو پارتانەی کە وەکوو هاوپەیمانی دەسەڵاتدار بیر ناکەنەوە ئەبێ لە هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆن بەشدار بن.

ناوبراو لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە هەبوونی هەموو پارتەکان لەوانە هەدەپە بۆ کەشی سیاسی تورکیا پێویست و بەقازانجە وتی: لە نێو هەموو پارتەکان ئەندامگەلێک هەن کە خۆیان بە هەدەپەوە دوور یان نزیک دەبینن. ئەمە سەبارەت بە پارتی باش، جەهەپە و پارتی سەعادەت ڕاستە. بەڵام بۆ دروست کردنی دیمۆکراسی زۆرینە لە تورکیا هەموو لایەنەکان ئەبێ شوناسی خۆیان بپارێزن و لەسەر خاڵی هاوبەش هاوکاری بکەن.

News Code 37232

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =