بە پێی هەواڵی مێهر، ئەنستیتۆی جەیمز تاون سەبارەت بە دۆخی تورکیا و بەرەنگار بوونەوەی لە گەڵ کوردەکان، ڕایگەیاند: تورکیا بە هەر مەرجێک هەوڵ ئەدات نەک هەر پێشگری لە جووڵانەوەی پەکەکە بگرێت بەڵکوو جیهازاتی سەربازی ئەم هێزەش لە ناوچە کوێستانییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان لە ناو ببات.
جەیمز تاون بەڕێوەبردنی هاوکاتی دوو ئۆپەراسیۆن لە لایەن تورکیای نیشانەی جیدی بوونی ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تورکیا و هەوڵ دانی ئەوان بۆ پێشگری کردن لە دزەی پەکەکە بۆ خاکی تورکیا زانی.
ئەم ڕێکخراوەیە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی کوردەکان پێش بینی دەکات و ڕایدەگەینێت: تورکیا پێ وایە کوردەکانی سووریا و عێراق لە یەک بەرە دان و ڕەنگە هەندێ کولوپەلی سەربازی پەکەکە لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بێت. بۆیە تورکیا دەیەوێ سێهەمین ئۆپەراسیۆنی خۆی دژی کوردەکان لە ساڵی 2018 دەست پێ بکات.
ئەم دواییانە بەرپرسانی سووریا داوایان لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە کە پشتیوانی خۆی لە کوردەکانی سووریا زیاتر بکاتەوە.
Your Comment