ئەمریکا هاووڵاتیەکی ئێرانی بە پێشێل کردنی گەمارۆکان تۆمەتبار کرد

وەزارەتی دادی ئەمریکا هاووڵاتیەکی ئێرانی بە ئەو پاگەندەیە کە لە ماوەی 2007 بۆ 2011، گەمارۆکانی ئێرانی پێشێل کردووە، تاوانبار ناساند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دادی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا لە لێپرسینەوەی هاووڵاتیەکی ئێرانی بە تاوانی پێشێل کرانی گەمارۆکانی سەر ئێران هەواڵی دا.

دەوترێت کە لێژنەی دادوەری دادگای فیدراڵ، مێهراد ئەنساری 39 ساڵان و دوو کەسی دیکەی، بە هەوڵ بۆ ناردنی ئامێرگەلێک بۆ ئێران کە بە دوو شێوە لەوانە سەربازی، بەکار دەهێنرێت، تاوانبار کردووە.

پاگەندە دەکرێت کە ئەنسار لە هاوکاری لەگەڵ هاووڵاتیەکی ئێرانی بە ناوی مێهرداد فوومەنی و هاووڵاتیەکی خەڵکی تایوان بە ناوی سۆزان ییپ لە ماوەی ساڵانی 2007 بۆ 2011 هەوڵی ئەنجامی زیار لە هەزار و 250 کڕین و فرۆشتن بۆ دەستخستنی سەد و پێنج هەزار ئامێر بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار و 630 هەزار دۆلاریان داوە.

پاگەندە دەکرێت کە تاوانبارا بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، 599 جار کڕین و فرۆشتنیان لەگەڵ 63 کۆمپانیای ئەمریکی ئەنجام داوە.

سزای مێهرداد ئەنساری بڕیارە ڕۆژی یەکەمی سێپتەمبەر بدرێت کە لە ئەو ئەگەرەدا 20 ساڵ زیندانی چاوەڕوانیی دەکات. تاوانبارەکەی دیکەی ئەو دۆسیە کە هاووڵاتی تایوانە ساڵی 2012 بە دوو ساڵ زیندانی سزا دراوە.

مێهردار فوومەنیش، هەر دەستگیر نەکراوە.

News Code 37209

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha