بە پێی هەواڵی مێهر, لە درێژەی دووهەمین رۆژی کێبەرکێیەکانی جامی جیهانی کێشهەڵگری کەمئەندامان لە تایلەند, ئەمڕۆ کێبەرکێ دەستەی ۸۰ کیلۆی پیاوان دەستی پێ کرد.
لەم گرووپەدا چەندین وەرزشوان لە وڵاتانی تایلەند, عێراق و گورجستان بەشدار بوون.
رۆستەمی لە هەڵگرتنی کێشی ۲٤۱ کیلۆیی سەرکەوت و ریکوردی جیهانی تێک دا و میداڵی زێڕی بردەوە.
لە سێهەمین رۆژی ئەم کێبەرکێیانە ۳ نوێنەری ئێران بەشدار بوون کە ئەمیر جەعفەری و ڕۆحوڵا ڕۆستەمی میداڵی زێڕ و نادر مورادی میداڵی زیویان بە دەست هێنا.
Your Comment