AP ١٤٠٠ گوڵان ١٧ ١١:٥٨

ئەمیر عەبدۆڵاهیان:

شتێک بە ناوی مامەڵەی سەدە ئیدی بوونی نییە

شتێک بە ناوی مامەڵەی سەدە ئیدی بوونی نییە

سکرێتری گشتیی نووسینگەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە فەلستین وێڕای ئاماژە بەوەی کە مامەڵەی سەدە تەواوکەری گەڵاڵەی سازشی فەلستین بوو، وتی: ئێستا ئیدی شتێک بە ناوی مامەڵەی سەدە بوونی نییە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی دەنگ و ڕەنگ، حسێن ئەمیر عەبدۆڵاهیان وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕژیمی زایۆنی گەیشتۆتە بنجبەستێکی کۆمەلایەتی، وتی: هاوکات لە گەڵ دۆخی کۆرۆنا و خراپتر بوونەوەی دۆخی بژیوی خەڵک، هەندێ خۆپیشاندان و ڕووداو لە ئیسرائیل ڕووی دا و هەڕەشەیەک کە دژی بەرپرسە درۆییەکان کرا هەر ئاکامی کۆرۆنا و دۆخی بژیوی خەڵک بوو.

ئەو وتیشی: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چوار هەڵبژاردن لە وڵاتە داگیرکراوەکان بەڕێوە چووە، بەڵام هیچکام لەوانە نەگەیشتۆتە ئاکام و نەیتوانیوە دەوڵەت پێک بێنێت.

ناوبراو وتیشی: لە ڕاستیدا مامەڵەی سەدە تەواوکەری گەڵاڵەی سازشی فەلستین بوو کە لەم ساڵانەدا جێبەجێ کرا بەڵام گەڵاڵەیەکی واقیعی نەبوو و دروشمێکی درۆیین بوو کە ترامپ باسی دەکرد بۆیە ئێستە ئیدی شتێک بە ناوی مامەڵەی سەدە بوونی نییە.

ڕاوێژکاری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەییدا وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ئێرانییەکان لە درێژەی مێژوودا بابەتە مرۆییەکانیان بە جیدی وەرگرتووە بۆیە پشتیوانی و بەرگری لە خەڵکی مەزڵۆم بۆ ئێمە بابەتێکی پڕبایەخ و باوەڕێکی مرۆییە.

ئەو ڕوونی کردەوە: لە بابەتی پشتیوانی کردن لە فەلستین، ئێران دەڵێت بە دەسەڵاتەوە لە بەرخۆدان بەرگری دەکەین و ئەم بەرگرییەمان لە شوێنە جۆراوجۆرەکاندا سەلماندووە.

News ID 37193

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha