بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لارنس نۆرمەن هەواڵنێری ڕۆژنامەی ئەمریکی واڵێستریت ژۆرناڵ دوێنێ چوارشەممە لە پەیامێکی تویتەری ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوو گرووپێک لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییەوە سەردانی تاران دەکەن.
لە پەیامی تویتەری هەواڵنێرەکەی واڵێستریت ژۆرناڵ لەو بارەوە هاتووە: گرووپێکی پایەبەرز لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییەوە لە ڕۆژانی داهاتوو سەردانی تاران دەکەن تا مادە ناڤۆکییەکانی ئێران بپشکێنن.
لارانس نۆرمەن لەو بارەوە درێژەی دا: پرسیاری زۆر سەبارەت بە ئەو مادانە بە ئێران پێشکەش کراوە؛ بۆ ئەوەی کە لە کوێ هاتوون و ئێستا لە کوێن.
بۆچوونی ئێوە