بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: دوو سەربازی ئەو وڵاتە لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە کوژراون.
شیاوی باسە هێزەکانی سوپای تورکیا بەردەوام خەریکی پێشێل کردنی خاکی عێراقن و لە کۆتاییەکانی ساڵی 2015 لە ناوچە بەعشیقە لە نزیکی شاری موسڵ جێگیر بوون کە دەوڵەتی عێراق ئەوەی وەکوو دەستدرێژی و پێشێل کرانی سەروەریی ئەو وڵاتە و هەروەها خستنە ژێر پێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند و داوای چوونە دەرەوەیان لە عێراقی کرد.
Your Comment