ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لەم دواییەدا سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی لەلایەن وڵاتەکەیەوە لە ناوچەی میتینا هەڵکەوتوو لە هەرێمی کوردستان هەواڵی داوە. ئەو بەرپرسە دەوڵەتییەی تورکیا زیادی کرد: ناوچەی میتینا گرینگایەتی زۆری هەیە و شوێنی هاتوچۆ بەرەو کێوەکانی قەندیلە. هەر بۆیە ئێمە بۆ ئەوەی کە کۆنترۆڵی ئەو ناوچە بگرینە دەستەوە، هەوڵی کردنەوەی ئەو بنکە سەربازییە دەدەین. ئەمە لە حاڵێکدایە کە یەک ساڵ لەمەوپێشیش بەرپرسێکی پایەبەرزی تورکیا ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی سێ بنکەی سەربازی نوێ لە دوو ناوچەی سینات و هەفتانین لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
بەرپرسانی تورکیایی بە بیانووی شەڕ دژی پەکەکە هەوڵی پەرەپێدان بە دزەی سەربازی خۆیان لە عێراق دەدەن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر عێراق داوای چوونە دەرەوەی خێرای هێزەکانی تورکیایی لە خاکی وڵاتەکەی کردبوو. لە هەمان پێوەندیدا، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر تورکیا ڕێز لە سەروەریی نەتەوەیی ئەو وڵاتە نەگرێت، بەغدا لە لای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی ئەنقەرە سکاڵا تۆمار دەکات.
بەرپرسانی تورکیا نەک نایانەوێت لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە بەڵکوو بە کردنەویە بنکەیەکی سەبازی دیکە لە ئەو وڵاتە بەدوای پەرەپێدانی سەربازی خۆیان لە ئەوێن. کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی نوێ دیکە لە هەرێمی کوردستا خۆی بە تەنیا بەڵگەیەک بۆ پاگەندەیەیە.
هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە بەرپرسانی وڵاتی تورکیا لەم دواییەدا و بە مەبەستی چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا، پێشنیارێکیان ئاراستەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە. تورکیا لە ئەو پێشنیارەدا ڕایگەیاندووە کە لە بواری جیاواز یارمەتی بەغدا دەدات بۆ شەڕ دژی پاشماوەکانی داعش و لە باتی ئەوە بەغداش ئەبێ پێبەندی ئەوە بێت کە یارمەتیدەری تورکیا بێت بۆ شەڕ دژی پەکەکە.
بەرخۆدان هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی تورکیا
بەردەوام بوونی هەبوونی سەربازی تورکیا لە عێراق لە حاڵێکدایە کە گرووپەکانی بەرخۆدانی ئەو وڵاتە ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە کە ئەنقەرە ئەبێ خێرا هێزەکانی خۆی لە عێراق بباتە دەرەوە. نزیک بە سێ مانگی لەمەوپێشیش یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی تورکیا لەلایەن بەرخۆدانەوە کرایە ئامانج.
گرووپی ئەسحاب ئەلکەهف بەرپرسایەتی ئەو هێرشەیەی لە ئەستۆ گرت و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: یەکینەکانی مووشەکی بەرخۆدانی عێراق ئەمڕۆ پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی داگیرکەرانی تورکیایی کرد کە تێیدا هاتووە لە عێراق هیچ شوێنێک بۆ داگیرکەران نییە. ئێمە پێشتر چەندین جار سەبارەت بە زەروورەتی چوونە دەرەوەی تەواوی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق و ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق، هۆشدارییمان دابووە وەزارەتی بەرگری تورکیا. ئۆپراسیۆنەکە بە سەرکەوتن و وردبینی تەواوەوە ئەنجام درا. مووشەکەکانی ئێمە توانی پێکانی ئامانجی دوورتریشیان هەیە.
سەرەڕای هەموو دژایەتییەکان، بەڵام هەر ئەو جۆرە کە باس کرا، تورکیا هەر درێژە دەداتە هەبوونی سەربازی خۆی لە عێراق. یەکێک لە گرینگترین ئامانجەکانی تورکیا لە ئەو کارە قەرەبوو کردنەویە شکستەکانی لە سووریایە. تورکیا سەرەڕای تەرخان کردنی تێچووی زۆر لە سووریا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو توانی نەیتوانی بگاتە ئامانج و خواستەکانی خۆی لە ئەو وڵاتە و هەر بۆیە، بەرپرسانی ئەنقەرە، هەرێمی کوردستانیان بۆ پەرەپێدان بە دزەی سەربازی خۆیان هەڵبژارد تا هەم شکستەکانی خۆی لە سووریا قەرەبوو بکاتەوە و هەم بیانشارێتەوە.
ناتۆ دەیەوێت هێزەکانی خۆی لە عێراق هەشت ئەوەندە زیاد بکاتەوە
بەرپرسانی ئەنقەرە زۆر هیوادارن کە ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ) خێرا بڕیاری خۆی لەسەر بەرز کردنەوەی هەشت ئەوەندەیی هێزی سەربازیی خۆی لە عێراق کردەیی بکاتەوە. بەرپرسانی تورکیا پێیان وایە کە لە چوارچێوەی ناتۆدا ئازادیی کردەیی زۆرتریان بۆ کردەیی کردنەوەی گەڵاڵەکانی خۆیان بە مەبەستی پەرەپێدانی دزەیان لە عێراق دەبێت.
بەرپرسانی تورکیا پێیان وایە کە بە ئامادە بوون لە عێراق لە ژێرناوی ناتۆ و نە بە شێوەی سەربەخۆ وەکوو وڵاتێک، لە ئاستی ڕەخنەکانی بەرخۆدانی ئەو وڵاتە کەم دەبێتەوە.
پێشتر، ینس ستولتنبرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی هێزەکانی ئەو هاوپەیانییە لە عێراق لە 500 هێزەوە بۆ 4 هەزار هێز بەرز دەبێتەوە ئەمینداری گشتی ناتۆ پاگەندە دەکات کە هۆکاری بەرز کردنەوەی هەشت ئەوەندەیی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق ڕێگری لە بووژانەوە دووبارەی داعش لە ئەو وڵاتەیە.
بەم پێیە، دیارە کە تورکیا ئێستاکە چاوەڕوانی کردەیی کردنەوەی ئەو بڕیارە لەلایەن ناتۆیە تا بتوانێت ڕۆڵی خۆی لە باکووری عێراق زیاتر لە ڕابردوو پڕ ڕەنگ بکاتەوە. سەرەڕای هەموو ئەوانە، وادیار نییە کە تەنانەت لە ئەگەری ئامادە بوونی هێزەکانی تورکیا لە عێراق لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ناتۆ، گرووپەکانی بەرخۆدان لە گوشاری خۆیان لە سەر ئەنقەرە بۆ بەجێ هێشتنی عێراق کەم بکەنەوە.
بۆچوونی ئێوە