بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەتحوڵڵا حسێنی ئەندامی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە دۆخی گەڕەکی تەی لە قامیشلۆ دوای پێکدادانی چەند ڕۆژی دوایی لە ئەو گەڕەکە، ڕایگەیاند: گەڕەکەکە ئێستا زۆر ئارامە و لە کۆنترۆڵی هێزەکانی ئاسایشدایە.
ناوبراو وتی: گرووپەی بەرگری وەتەنی لە ئەو گەڕەکە چوونەتە دەرەوە و خەڵکی سڤیل گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و گەشتی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی ڕووسیا بۆ چاوەدێری بە سەر ئاسایش لە گەڕەکەکە هاتوچۆ دەکەن و ئیدارەی خۆسەریش هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ خزمەتگوزاری لە ئەو گەڕەکە دەخاتە گەڕ.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو گەڕەکە ئیستا لە ژێر یاسا و چاوەدێری ئیدارەی خۆسەرە و چی دیکە لە کۆنترۆڵی دەوڵەت و گرووپەکانی سەر بە دەوڵەت نییە و ئیدارەی خۆسەریش ئێستا خەریکی خزمەتگوزاری لە گەڕەکەیەیە.
ناوبراو زیادی کرد: هیچ پێکدادانێک لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی ڕووسیا ڕووی نەداوە و بە پێی داخوازی دانیشتووانی گەڕەکەی تەی هێزەکانی ئاسایش لە ئەو ناوچە جێگیر بوون.
بۆچوونی ئێوە