بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین یەوم، فەلەستینییەکانی دانیشتووی قودسی داگیرکراو هەر درێژە دەدەنە نارەزایەتییەکان بە ئیسرائیل لە ئەو شارە. شەوی ڕابردووش فەلەستینییەکان لە شەقامەکانی قودس کۆبوونەوە و بەرگریان لە پیرۆزییەکانی خۆیان کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوای خۆپیشاندانی فەلەستینییەکان لە شەقامەکانی قودسی داگیرکراو، سەربازانی ئیسرائیل بە شێوەیەکی نامرۆڤانە هێرشیان کردە سەریان. دوای ئەو هێرشە پێکدادانی توند لە نێوان دوولایەنەکە هاتە ئاراوە.
مێدیاکان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئیسرائیل گوللەی جەنگی و گازی فرمێسک ڕێژیان دژی خۆپیشاندەرانی فەلەستینی بەکارهێناوە. لە ئەو پێکدادانە ژمارەیەک لە فەلەستینییەکان بەتوندی بریندار بوون.
بۆچوونی ئێوە