بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد وەحیدی سەرۆکی زانکۆی باڵای بەرگری نەتەوەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کەنداوی فارس ماڵی ئێمەیە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: باس کردن لەسەر کەنداوی فارس گرینگایەتی تایبەتی هەیە.
ناوبراو درێژەی دا: کەنداوی فارس ماڵی ئێمەیە و بە هیچ لەونێک ئامادە بین ئاسایشی بکەوێتە مەترسییەوە، ئەمە ناوچەی ئێمەیە و دەفرایەتی زۆری هەیە کە دەتوانرێت بە هاوکارییەوە لە ئەو بەستێنە کەڵکوەربگرین.
سەرۆکی زانکۆی باڵای بەرگری نەتەوەیی بە ئاماژە بە دەستێوەردانە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس وتی: بە دروست کردنی ئاژاوە و دژایەتی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە بوونەتە هۆی ئەوەی کە دۆخەکە بۆ هاوکاری بە باشی نەچێتە پێشەوە. ئێمە ئەبێ بە پەرەپێدانی هاوکارییەکان و دابین کردنی ئاسایشی بەکۆمەڵ لە بەستێنەکانی ناوچەکە کەڵکوەربگرین و زۆر لایەن هەوڵ دەدەن ناوچەکە بکەنە ناوەندی بۆمب و چەک لە حاڵێکدا ئەو هەموو چەکە لە ئێرە پێویست نییە و ناوچەکەی ئێمە دەفرایەتی ئەو هەموو چەکەی نییە. ئەو سیاسەتانە بۆ ناوچەی ئێمە زۆر مەترسیدارە و ناوچەکەی کردووەتە هوماری چەک و چۆڵ.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی هەندێک وڵاتەکان بۆ هەبوونی ئیسرائیل لە ناوچەکە وتی: ئیسرائیل پێی ناوەتە هەر کوێ بووەتە هۆی ئاژاوە و نائارامی و تا ئێستاش هەر ئاوا بووە و هاتنیانیش بۆ ناوچەکە بە دڵنیاییەوە زیانی هەیە. هەوڵەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ هێنانی ئیسرائیل بۆ ناوچەکەش ئیدانە دەکەین.
سەردار وەحیدی وتیشی: هەمووان ئەبێ بزانن کە ژە هیچ لەونێک کۆماری ئیسلامی ئێران نە بوونی سەربازی و نە ناسەربازیی ئیسرائیل لە ناوچەکە تەحەمول ناکات چونکوو بوونی ئەوان هاندەرانەیە و ناوچەکە تووشی پرسی پەراوێزی دەکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکانی کۆماری ئیاسلامی ئێران بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریزم وتی: ئەگەر گیانفیداییەکانی سەردار شەهید سولەیمانی نەبوایە ، ئەمڕۆ دۆخی ناوچەکە جۆرێکی دیکە بوو بەڵام سەردار سولەیمانی توانی ئەو پیلانانە پووچەڵ بکاتەوە و شکستیان بدات و هەمووان ئەبێ ئەوە بزانن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێزەوە لە ئاسایشی ناوچەکە بەرگری دەکات.
Your Comment