بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئاشكرایكردوه، هێزە ئەمنییەکان لەهەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ بەهێزکردنی ئاسایش‌و سەقامگیریی لەزۆرینەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆسەر جێگای خۆیان.
باسى له‌وه‌شكردوه، هێزەکانی سەر بەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا سەرپەرشتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستانیان بۆ ناحیەی زوممارو قەزای شەنگال کردووە.
لەبەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە، "تێکڕای ئەو خێزانە ئێزدیانەی لەلایەن فیرقەی 15ى سوپای عێراقه‌وە گەڕێنراونەتەوە سەر زێدی خۆیان بریتیبووە لەسێ هه‌زارو 741 خێزان، هەروەک فیرقەی 20ى سوپاش سێ هه‌زارو 706 خێزانیان بۆسەر زێدی خۆیان گه‌ڕاندۆته‌وه.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، هێزە ئەمنییەکان لەئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامن بۆ پاککردنەوەی هەموو گوندەکانی ناوچەکە تاوەکو ئاوارەکان بۆسەر جێگا‌و ڕێگای خۆیان بگێڕنەوە.
لەماوەی ڕابردوشدا وەزارەتی کۆچ‌و کۆچبەرانی عێراق بڕیاریدا کە هەموو ئەو که‌مپانە دابخات کە ئاوارەکانی نێوخۆی عێراقیان تێدایەو ژمارەیان 28 که‌مپە.
عەلی عەباس وتەبێژی ئه‌و وەزارەته ڕایگەیاندووە، تائێستا 20 که‌مپیان داخستووەو 28 که‌مپیش ماون، کە 26یان لەهەرێمی کوردستانن‌و دوو که‌مپیشیان لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
هەروەک لەماوەی ڕابردوودا چەندینجار بەرپرسانی ئێزدی لەقەزای شەنگال پارتی دیموکراتی کوردستانیان تۆمەتباردەکرد بەوەی ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکانی نیشتەجێی که‌مپەکانی هەرێمی کوردستان درووستدەکات.
باس لەوەکراوە، پارتی بەمەبەستی بەکارهێنانی دەنگی ئەو ئاوارانە لەسوودی خۆی لەهەڵبژاردنی داهاتوودا ڕێگە بەگەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆسەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان لەقەزای شەنگال نادات.
دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان؛
سه‌رجه‌م كه‌مپى تایبه‌ت به‌ئاواره‌كانى هەرێمی کوردستان داده‌خرێن

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكرد کە زیاتر له‌حه‌وت هه‌زار خێزانى ئاواره‌ى ئێزدى گه‌ڕاونه‌ته‌وه شنگال، وه‌زاره‌تى كۆچ‌و كۆچبه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م كه‌مپى تایبه‌ت به‌ئاواره‌كانى ناوخۆى عێراق داده‌خه‌ن.
News ID 36985
Your Comment