AP ١٤٠٠ گوڵان ٢ ١٧:١٢

وەک نوێنەری ئێران بەشدار بوو؛

نانی پیرۆز" خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی فیلمی "ئۆلجۆ"ی کۆریای بەدەستهێنا

نانی پیرۆز" خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی فیلمی "ئۆلجۆ"ی کۆریای بەدەستهێنا

فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی خوالێخۆشبوو "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی"، خەڵاتی تایبەتی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئۆلجۆ" لە وڵاتی کۆریای باشووری بەدەستهێنا.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "توورەج ئەسڵانی" دەرهێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەزموونخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" MAD Movie؛ لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئۆلجۆ" Ulju لە وڵاتی کۆریای باشوور نمایشکرا و توانی خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی قوتابیانی ئەم ڕووداوە گرینگەی سینەما لەسەر بابەتی "فیلمە شاخاوەییەکان" بەدەستبێنێت. 

فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئۆلجۆ" کە گرینگترین ڕووداویی سینەمایی کیشوەری ئاسیا لەسەر بابەتی "فیلمە شاخاوەییەکان" دێتەئەژمار؛ شەشەمین خولی بە نمایشی 30 فیلم لە دەرهێنەرانی 18 وڵاتی جیهان لە ڕۆژانی 2 تا 11ی ئەپرێلی 2021 لە شاخ و کێوە بەرزەکانی شاری ئۆلجۆ لە وڵاتی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت"ـە. 

"نانی پیرۆز" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" Mid-Length لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا" IDFA لە وڵاتی هۆڵەندا و لە درێژەدا لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" لە هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیکۆمێنتاری "بیگ ئسکای" Big Sky لە وڵاتی ئەمەریکا بە ناونیشانی یەکێک لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمای بەڵگەفیلمی جیهان نمایشکرا.

News ID 36966

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha