بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاڵا تاڵەبانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەهد وتی: ئەبو مەهدی موهەندیس لە کاتی سەختییەکان لە پاڵ خەڵک بوو، کاتێک کە لە پەرلەمانی خولی پێشوو دەمەویست پێداویستی دارایی پێشمەرگە لە بودجەدا دابنێم و داوام لە ناوبراو کرد تا لەگەڵ پەرلەمانتارەکان قسە بکات کە ئەوە لە بودجەدا ڕەچاو بکەن. پێمی وت: بەدڵنیاییەوە ئەو بەندە لە بودجەدا جێ دەگرێت.
ناوبراو جەختی کرد: بە ئەو کارەوە کە ئەو کردی بۆچی لە کاتی کۆچیدا تویت نەکەم و لە ئەو بابەتە ترسم هەبێت؟
تاڵەبانی وتیشی: سیاسەتوانانێک هەن کە سەرەڕای چاکەیی فراوانی ئەبو مەهدی موهەندیس و داواکاری بۆ پێدانی پێگە ، لە کۆچەکەیدا پەژارەی خۆیان دەرنەبڕی، نازانم بۆچی! تەنانەت تویتەکەی منیشیان ناردبووە باڵوێزخانەکان و ئەمریکا، یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا سەبارەت بە ئەو تویتەر پرسیاری لێم کرد و منیش وەڵامیم دایەوە ئەوە کەمترین شتێک بوو بەرانبەر ئەبوو مەهدی.
Your Comment