کۆرۆنا نەیتوانی گەشەی زانستی ئێران ڕابگرێت

ساڵی پێشوو سەرەڕای دۆخی نالەباری کۆرۆنا، بواری زانستی ئێران گەشەیەکی زۆری بە خۆیەوە بینی وسنووردار کردنەوەکان نەیانتاونی ڕەوتی بەرهەم هێنانی زانست لە ئێران بگۆڕن.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرەڕای ئەوەی کە ساڵی 2020 ساڵێکی پڕاوپڕ لە دژواری بە بۆنەی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بەڵام بەختەوەرانە ئەم دۆخە نەیتوانی کاریگەری نەرێنی لە سەر گەشەی زانستی لە ئێران دابنێت و هاوکات لە گەڵ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ ئەم نەخۆشییە گشتگیرە، دۆخی زانستیی ئێران بەرەوە باشتر بوونەوە و گەشەی زۆرتر هەنگاوێ هەڵێنا.

لێکدانەوەی دۆخی بەرهەم هێنانی زانست ئەوەی سەلماندووە کە کۆی گشتیی وتارەکانی ئێران سەرەڕای داخراو بوونی زانکۆکان و سنووردارکردنەوەکان، گەشەی باشی بە خۆیەوە بینیوە. بۆ لێکدانەوەی ئەم مژارە لە ئاماری وتارە ئێرانییەکان لە ئێسکاپووس کەڵک وەرگیراوە.

ئاماری وتارەکانی ئێران لە ساڵی 2011، 39 هەزار و 979 وتار بووە کە لە ساڵی 2020 گەیشتە 72 هەزار و 467 وتار و ساڵی 2021، 18 هەزار و 847 وتار لە ماڵپەڕی سکاپووس نوێنە کراوە.

گەشەی هەموو بوارەکانی زانست لە ئێران سەرەڕای تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

ساڵی 2019 کە سەرەتای ناساندن و دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، 64 هەزار و 794 وتاری ئێرانی لە ئێسکاپوس نوێنە کراوە و ساڵی 2020 گەیشتۆتە 72 هەزار و 467 وتار.

ئەم گەشە کردنە لە بەشی پزشکی و تەندروستیشدا دەبینرێت بە شێوەیەک کە 17 هەزار و 169 وتاری پزیشکی ساڵی 2019 گەیشتۆتە 20 هەزار و 722 وتار لە ساڵی 2020.

لە زانستی فیزیکیشدا گەشەیەکی بەرچاو دەبینرێت و ساڵی 2020، 43 هەزار و 352 وتار لەم بوارەدا بڵاو کراوەتەوە کە ساڵی 2019، 40 هەزار و 191 وتار بووە.

خاڵی هەرە گرینگ ئەوەیە کە سەرەڕای تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو وتارەکان تەنیا لە سەر بابەتی پزیشکی نەبووە بەڵکوو لە سەر کاریگەری کۆرۆنا لە سەر ئابووری و کۆمەڵایەتی، کاریگەری لە سەر کار و پیشە، کاریگەری لە سەر دەروونی مرۆڤ و ... وتار نووسراوە.

زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانیش لە بواری کۆرۆنادا لێکۆڵینەوە و وتاری زۆریان بووە و خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە کە گەرچی کۆرۆنا لە ئێران هێشتا نەگەیشتۆتە کۆتایی بەڵام ئاماری بەرهەم هێنانی زانست لە ئاستێکی باش دایە و لە هەموو بوارەکانی زانستدا گەشەی بەرچاو دەبینرێت.

News Code 36825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =