بوومەلەرزەی مەریوان خەساری لە دیواری چەند ماڵی ناوچە سنوورییەکان دا

بەرپرسی گشتی قەیرانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان وتی: بە پێی ڕاپۆرتی گرووپە نێردراوەکان بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدواری مەریوان چەندین ماڵی گوندنشینان لە ناوچەی خاو و میرئاباد، خەساریان پێ گەییشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر محەمەد فەلاحی ڕایگەیاند: ناوەندی بوومەلەرزەکە لە هەرێمی کوردستان و لە نزیک شاری پێنجوێن بووە و لە ناوچەگەلێکی پارێزگای کوردستان لەوانە مەریوان، سەوڵاوا و بانە هەستی پێکراوە.

ناوبراو زیادی کرد: بە پێی ئەوەی کە ناوەندی بوومەلەرزەکە لە 24 کیلۆەمتری مەریوان بووە و قووڵاییەکەی لە 10  کیلۆمەتری ئاستی زەوی بووە بەختەوەرانە خەسار ماڵی و گیانی بەرچاوی نەبووە.

فەلاحی ڕایگەیاند: بە پێی لێکدانەوەی گرووپە نێردراوەکان لە 23 گوند دا ماڵی گوندنشینان کە بە ئامێری کۆن  چێ کرابوون ، دیوارەکانیان خەساریان پێ گەییشتووە.

News Code 36708

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =