AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ١٧ ٢١:٢٤

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران:

دانوستانی ڤیەنا سازێنەر بوو/ ڕۆژی هەینی درێژەی دەدەین

دانوستانی ڤیەنا سازێنەر بوو/ ڕۆژی هەینی درێژەی دەدەین

جێگری سیاسی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ڤیەنا سازێنەر بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەید عەباس عێراقچی وتی: دانوستانکاران لە ڤیەنا دەمێننەوە تاکوو ڕۆزی هەینی دانوستانێکی دیکە بەڕێوەببەن.

جەختیشی کرد کە خولی نوێی دانوستانی بەرجام لە ڤیەنا سازێنەر بوو.

ئەوەش وت کە بەردەوام دەبن لە دانوستان سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران.

عێراقچی ڕەتیکردەوە کە ڕێککەوتن کرابێت لە سەر ئازاد کردنی یەک ملیار دۆلار پارەی بلۆکە کراوی ئێران لە بری ڕاگرتنی پیتاندنی ئۆرانیۆمی 20 لەسەد.

News ID 36707

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha