گفتوگۆی ستراتیژیک لەگەڵ واشنتۆن بایەخێکی نییە/ئەبێ هێزەکانی ئەمریکا بڕۆن

وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە وتنی ئەوەی کە گفتوگۆی ستراتیژیک لەگەڵ واشنتۆن بایەخێکی نییە، وتی: داگیرکەرانی ئەمریکی ئەبێ لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فورات نیوز، جەعفەر حسێنی وتەبێکی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە لێدوانێکدا لەسەر چوونە دەرەوەی خێرای هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی ئەو وڵاتە جەختی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە ئاماژە بە گفتوگۆی ستراتیژیکی نێوان ئەمریکا و عێراق، جەختی کرد: لە ڕوانگەی ئێمەوە گفتوگۆی ستراتیژیک لەگەڵ واشنتۆن بایەخێکی نییە. ئەو گفتوگۆگەلە لە کۆتاییدا هیچ قازانجێکیان نابێت.

حسێنی هەروەها وتیشی: پەرلەمانتاران و هەروەها خەڵکی عێراق بڕیاری خۆیان بەرانبەر ئەمریکا لە پێشەوە داوە. ئەوان دژی هەرجۆرە مانەوەیەکی داگیرکەرانی ئەمریکی لە خاکی عێراقن.

وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەرخۆدانی عێراق بڕایری خۆی داوە و دەیەوێت وێڕای گوشار خستنە سەر داگیرکەرانی ئەمریکی، بەستێن بۆ چوونە دەروەیان لە خاکی عێراق خۆش بکات.

پێشتر ساڵح عەکیلی شرۆڤەکاری عێراقی سەبارەت بە گدتوگۆی ستراتیژیکی نێوان ئەمریکا و عێراق وتبووی: ئەمریکییەکان لە ڕێگای گفتوگۆی ستراتیژیکەوە لەگەڵ عێراق بەدوای ئامانێکی سەرەکی و بنەڕەتین و ئەویش مانەوەی زیاتر لە خاکی ئەو وڵاتەیە.

News Code 36660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha