ئاژانسی هەواڵی مێهر، 12ی خاکەلێوە، بە سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، ڕێبەری باڵای شۆڕش ئیمام خومەینی، بیرۆکەی تێکەڵ کردنی مافی خودا و گەلی لە یەک حکوومەتسا خستەڕوو کە لە چوارچێوەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتە ڕیفراندۆم و چەندین میلیۆن کەس لە خەڵکی ئێران پێشوازییان لێکرد و دەنگی بەڵێینا پێدا.
کۆماری ئیسلامی مانای چییە
شەهید موتەهەری دەڵێت: وشەی کۆماری ئیسلامی ئێران وا شرۆڤە دەکات: پرسی کۆماریی ڕواڵەتی حکوومەت نیشان دەدات کە ئەمە مافی خەڵکە چارەنووسی خۆیان بەدەستەوە بگرن و وشەی ئیسلامی ناوەڕۆکی ئەم حکوومەتە نیسان دەدات.
کەواتە کۆماری ئیسلامی ؛ واتا حکوومەتێک کە شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی حکوومەت لە لایەن خەڵکەوە بێت و ناوەڕۆکە کەشی ئیسلامی بێت و بە یاسا و ڕێسای ئیسلام بەڕێوەببرێت.
هەڵوەشانەوەی پیلانەکانی دوژمنان
گەلی ئێران لە 12ی خاکەلێوەی ساڵی 1358 هاتنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و حکوومەتی ئیسلامییان قبووڵ کرد و پیلانی دوژمنەکان بۆ کۆماری بی ئیسلامیان هەڵوەشاندەوە. خەڵک لە ڕۆژانی دە و یازدەی خاکەلێوە دا بە شێوازێکی ئاگادارانە ئیسلامیان هەڵبژارد.
بۆچوونی ئێوە