ڕێککەوتننامەی گشتگیری هاوکاری ئێران و چین له تاران واژۆ کرا

ڕێککەوتننامەی هاوکاری ئێران و چین بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتەکە واژۆ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێککەوتننامەی هاوکارییەکانی ئێران و چین لەلایەن محەمەد جەواد زەریف و وانگ ئی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتەکە ئەمڕۆ لە بینای وەزارەتی دەرەوە واژۆ کرا.

خاڵی دەسپێکی دانوستان بۆ واژۆی ئەو ڕێککەوتننامە ستراتیژیە 25 ساڵە 6 ساڵ لەمەوپێش لە سەفەری سەرۆک کۆماری چین بۆ تاران بوو.

لە ئەو سەفەرەدا ئێران و چین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئاستی پێوەندی دوو وڵاتەکەیان بۆ هاوکاری گشتی ستراتیژیک بەرز کردەوە و ڕایانگەیاندبوو: ئامادەی دانوستان بۆ بەستنی گرێبەستێکی هاوکاری درێژخایەنین کەبە دوای ئەوە بەڕێز لاریجانی سەرۆکی ئەو کاتەتی مەجلیس وەکوو بەرپرسی دۆسیەی پێوەندی ئێران و چین بۆ درێژەی دانوستانەکان دەچێتە پەکین.

دوابەدوای دروست بوونی ئەو شێوەی پێوەندییە دوو وڵاتەکە دانوستانیان بۆ پێکهێنانی ڕەش نووسی بەڵگەی هاوکاری گشتی دەست پێکرد و لە ئەنجامدا لە ساڵی 98   لە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ پەکین، ئەو ڕەش نووسە ڕادەستی دەوڵەتی چین کرا.

دوای ڕاگەیاندنی ڕای لایەنی چینی لە بەهاری 99، ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی فەرمی دەسپێکی دانوستانەکان بۆ یەکلایی کردنەویە بەڵگەی هاوکاری دەرکرا.

ئەو بەڵگە پلە یەکە سیاسییە بریتیە لە هاوکاریە ستراتیژیکەکان، ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

لە بواری ئابووری، بەرهەمهێنانی هاوبەش بۆ دابینی پێداویستی بازاری ناوخۆیی و دەرەکی، هاوکاری دوو لایەنە لە بواری وزە، پیشە، کانگایی و ژینگە بە یەکمایەتی لە بەشی ژێرخانی، پێوەندی، موخابراتی، زانستی، پەروەردە و بواری تەندروستییە.

هاوکاری لە بواری ئاسانکاری لە پێوەندی دارایی و بانکی، قووڵ کردنەوەی پێوەندی بازرگانی کەرتی تایبەت بۆ بارزگانی و هاوکاری مێدیایی، زانکۆیی لە بەباتەکانی دیکەی هاوکاری ئەو بەڵگە درێژخایەنەی هاوکاری نێوان ئێران و چینە.

News Code 36557

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =