بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید نەمەکی وتی: لە ڕۆژانی سەرەتای تەشەنەسەندنی کۆرۆنا وتم دەبێ خۆمان بۆ بەربەرەکانێ جیدی و قورس ئامادە بکەین و ئەمڕۆ لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵدا بە شانازییەوە دەڵێین سەرەڕای هەموو کێشە و گەمارۆکان، وڵاتی ئێمە وەکوو وڵاتیکی بەناوبانگ لە بواری کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا ئەدرەوشێتەوە.
ئەو وتیشی: بەرهەم هێنەرانی گەورەی ڤاکسین لە جیهان، بەرهەمی خۆیان بە ئێمە نادەن و دەبێ خۆمان لەم بوارەدا توانا بکەینەوە و بەختەوەرانە پێشکەوتنی باشمان بووە و بێگومان لە بەهاری ساڵی داهاتوودا ئێران دەبێتە یەکێک لە باشترین بەرهەم هێنەرانی ڤاکسین لە جیهان.
نەمەکی درێژەی بە وتەکانی دا و وتی: ئەمڕۆ بە هۆی دۆخی تایبەتی گرووپە هەستیارەکان، هەوڵ ئەدەین باشترین ڤاکسینەکانی جیهانیان بۆ دابین بکەین. ئێمە لە بڕواپێکراوترین سەرچاوەکانی دونیا، باشترین ڤاکسینەکانمان دابین کردووە و ئەمڕۆ ڕەخنەگرەکانمان دەزانن چەندە هەڵەیان کردووە.
Your Comment