بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی نیوەڕۆی هەینی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ستەمکارانی جیهان وەکوو ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەمیشە لاوازتر بوون، زیادی کرد: سەرەڕای ئەوەی کە هەموو ئیمکاناتی جیهان لە ئیختیاری ئیسرائیلە، بەڵام خەریکە دیوارێک بە پانایی یەک مەتر و بەرزایی شەش مەتر دەکیشێتە دەوری وڵاتەکەی کە ئاسایشی هەبێت، دڵنیا بێت کە ئێمە ئەو دیوارە دەڕووخێنین.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە دوژمن ئەگەر دوژمنایەتی نەکات، دوژمن نییە و ئەمریکا بە تیرۆری سەردار سولەیمانی، جەنایەتکاری بوونی خۆیی بە جیهان سەلماند، زیادی کرد: وتوومانە کە ئێسقانەکانی ئەمریکای جەنایەتکار دەشکێنین و دەنگی شکاندنەکەی هەموو جیهان دەیبیسن.
Your Comment