بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ چاوەدێری بە سەر پڕۆژە ناتەواوەکان گەییشتووەتە کوردستان ، ڕایگەیاند: سەفەر بۆ کوردستان کە یەکێک لە ناوچە پڕ دەفرایەتییەکان و بەڵام بێ بەرییەکانی ئێرانە، بە پێی بەرنامەی چاوەدێری بە سەر پڕۆژە ناتەواوەکان دوای کۆتایی هاتنی تاوتوێی بودجە، ئەنجام درا.
سەرۆکی مەجلیس، زیادی کرد: لە ئەم سەردانەدا لە هەموو بوارەکانەوە پارێزگا چاوەدێری دەکرێت و بابەتە بەرچاوەکان تاوتوێ دەکرێت.
ناوبراو وتیشی: کۆبوونەوە لەگەڵ شوورای پلان ڕێژی و پارێزگار بۆ چارەسەری کێشەکانی کوردستان لە بەرنامەکانی تری ئەو سەردانە دەبێت. هەروەها چەند بەرنامە و پلان کە بە هێواشی دەچنە پێشەوە، بۆ خێراتر کردنەوەیان شوێنگیری دەکرێن.
قاڵیباف درێژەی دا: سەرەنجدان بە پرسی نەهێشتنی کێشەکان کە لە بودجەی 1400 یش بە باشی لەبەرچاو گیراوە یەکێک لە پێوەرەکانی ئێمە لە پارێزگا دەبێت. پارێزگای کوردستان بەستێنی باش لە بواری پیشە بەتایبەتی پیشە گۆڕین و کشتوکاڵ هەیە، هەر بۆیە لە ئەم سەردانەدا سەرۆکی کۆمیسیۆنەکانی کشتوکاڵ و پیشە هاوڕێیمان دەکەن.
ناوبراو هەروەها بە وتنی ئەوەی کە پارێزگای کوردستان لە بواری ئاو خواردنەوەش کێشەگەلێکی هەیە، وتی: ئەو کێشە لە دابینی ئاوی پێویست بۆ کشتوکاڵ و ئاوی خواردنەوە هەیە.
سەرۆکی مەجلیس یەکێک لە پرسە گرینگەکانی پارێزگای پرسی سنووری و کۆڵبەرەکان وەسف کرد و وتی: پرسی کۆڵبەری لە پارێزگا برینێکی کۆن لە بواری سنووری ئێران لە ڕۆژاوایە کە بە ڕاوێژ لەگەڵ کارناسان و وەزیرە پێوەندیدارەکان شوێنگری دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە