بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئوتکو چاکر ئوزر، نوێنەری جەهەپە بە ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی ئازادی چاپەمەنی لە مانگی فێڤریە، وتی: لە حاڵێکدا کە لانیکەم 30 ڕۆژنامەڤان لە مانگی فێڤریە لێپرسینەوەیان لێکراوە، 5 ڕۆژنامەڤان لانیکەم بە 25 ساڵ و 10 مانگ زیندانی سزا دراون.
لە نێو چوار ڕۆژنامەڤانی دەستگیرکراو، یەکێکیان لە ماڵی خۆی زیندانی کراوە. ژمارەیەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش کە لەسەر سەرۆک کۆماری تورکیاش هەواڵیان بڵاو دەکردەوە، داخراون.
چاکر ئوزر وتی: زۆر ناحەزە کە بەرپرسی دروست بوونی ئاوەها دۆخێکی ڕەش بێت و لەسەر مافی مرۆڤ قسە بکات. کەسێک کە سانسۆرچی، ستەمکار بێت ناتوانێت ئازادی بۆ وڵاتەکەی بهێنێت.
Your Comment