8510 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 108 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8510 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 108 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 60 هەزار و 181 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 639 هەزار و 679 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 399 هەزار و 934 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 36242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =