AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ١١ ١٢:٣٢

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژوەندییەکانی نیزام:

کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەموو تواناوە بەرگری لە ئازەربایجان و قەرەباغ دەکات

کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەموو تواناوە بەرگری لە ئازەربایجان و قەرەباغ دەکات

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژوەندییەکانی نیزام، وتی: بۆ ئازاد کردنی ئازەربایجان لە دەستی تزارەکان، هەزاران پیاوی ئێران شەهید بوون و ئەوەش لە گۆڕاستانی باکوو دیارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر موحسێن ڕەزایی لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی قەرەباغ 17 ی ڕەبیعولئەوەل کە لەلایەن ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی حەوزە علمییەکانەوە و لە سەر پێوەری قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو بارەوە بەڕێوە چوو، وتی: ئازەربایجان بەس دراوسێمان نییە، ئێمە یەک نەتەوە لە دوو وڵاتین.

ناوبراو وتیشی: ئێمە و خەڵی ئازەربایجان یەک نەتەوە بە فەرهەنگ و ئایینی هاوبەشین و نابێت بەس وەکوو دراوسێیەک بڕوانین بۆ ئەوان.

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژوەندییەکانی دەسەڵات، وتیشی: بۆ ئازاد کردنی ئازەربایجان لە دەستی تزارەکان، هەزاران پیاوی ئێران شەهید بوون و ئەوەش لە گۆڕاستانی باکوو دیارە.

هەروەها جەختی کرد: بەداخەوە دەوڵەتی ئەرمینیا بە بیانووی بەرگری لە ئەرمەنییەکانی قەرەباغ، هێرشی کردە سەر ئەو ناوچە؛ دوای ئەوەش دەوڵەتگەلێکیش ئەرمینیایان هان دا و دواتر بە تەنیایان هێشتەوە.

News ID 36240

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha