بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه "بەداخەوە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دەستێکی ترسنۆک هێرشی کردە سەر پەرلەمانتاری هاوڕێمان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق (غالب محمد )و برینداری کرد".
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیدا هاتووه "ئێمە لەفراکسیۆنی یەکێتیی وێرای ئەوەی کە ئیدانەکردنی ئەم کارە دەکەین ، لەهەمانکاتدا داوای لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردن و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی دەکەین. هەروەک لەخوای گەورە داواکارین کە شیفا و تەندروستی خێرا بۆ هاوڕێمان بگەرێنێتەوە".

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هیوا له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات.
News ID 36199
Your Comment