بە پێی هەواڵی مێهر, له‌سه‌ر رێگای خێرای بابل بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانی هاوكاری لۆجستی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌قیه‌وه‌ته‌وه، زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان و شوێنی روداوه‌كه كه‌وتوه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منیه ئاشكراشی كرد، هێزێكی سه‌ربازی زۆر له‌شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه بڵاوه‌ی پێكراوه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
پێشتریش چه‌ندجارێك له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كراونه‌ته ئامانج و بۆمبی چێندراویان پێدا ته‌قێندراوه‌ته‌وه، دواین كردهوهشیان له رۆژی 15ی (شوبات/ 2)ی 2021 بو كه له ناحیه‌ی ره‌شیدی باشوری رۆژئاوای به‌غدا، بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانی هاوكاری لۆجستی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌قیه‌وه و ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی ملازم برینداربو.
Your Comment