AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٧ ١٤:٥٣

لە شەو و ڕۆژێکدا؛

8206 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 94 کەس

8206 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 94 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8206 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 94 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 59 هەزار و830  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 607 هەزار و 81 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 372 هەزار و 309 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.ا

News ID 36187

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha