بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د شه‌به‌كی لە لێدوانێكدا بۆمیدیا عێراقییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، توركیا ده‌یه‌وێت سێگۆشه‌ی سنوری نێوان عێراق، توركیا ، سوریا بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و له‌ئێستاشدا خواستی كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وای هه‌یه.
بەوتەی ئەوپەرلەمانتارە، توركیا پەكەكە ده‌كاته بیانوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر شه‌نگال، له‌كاتێكدا ئه‌و هێزه له شه‌نگال نه‌ماون و له مه‌خمور و هه‌ولێریش ژماره‌یان كه‌مكراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق ده‌ستوه‌ردان نه‌كات و هه‌نگاوه‌كانیان رانه‌گرێت، شه‌نگال داگیرده‌كرێت".
پەرلەمانتارەكەی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات حەختی لەوەشكردەوە، توركیا كار بۆ كۆنترۆڵكردنی تاكه خاڵی سنوری نه‌ینه‌وا ده‌كات تا له ڕوی ئابورییه‌وه عێراق بچه‌وسێنێته‌وه.

پەرلەمانتارێكی فه‌تح رایدەگەیەنێت کە توركیا ده‌یه‌وێت هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه.
News Code 36153
بۆچوونی ئێوە