بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕووسیا دەیەوێت ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە حەسەکە کە لەژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەری خۆسەرە، پەرەپێبدات و هەر بەم مەبەستەش دەیەوێت یەکەیەکی سەربازی لە هێزە خۆجەییەکان پێک بهێنێت.
هەواڵدەری ئەناتۆڵی تورکیا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجەییەکان پاگەندەی کرد کە ڕووسیا دەمێکە بە تەمایە هەبوونی سەربازی خۆی لە حەسەکە کە شوێنی ئاڵۆزیی هێزەکانی سوپای سووریا و هێزەکانی کورد-عەرەبە، پەرەپێبدات.
ئەناتۆڵی هەروەها زیادی کردووە سوپای ڕووسیا لە 25 ی دیسەمبەری 2020 نزیک بە 1000 خۆیی لە حەسەکە جێگیر کردبوو و ئێستا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی دیمەشق یەکەی سەربازی خۆجەیی پێ دەهێنێت. ناونووسی بۆ وەرگرتنی هێزی خۆجەیی لەلایەن ڕووسیاوە لە حەسەکە درێژەی هەیە و دەوترێت تا ئێستا 200 کەس ناویان نووسیوە. هەر کەسێکیش بچێتە ڕیزی ئەو یەکە سەربازییەوە مانگانە 300 دۆلار مووچە وەردەگرێت.
Your Comment