بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەری فورات، ئەرتەشی تورکیا لە نزیکی گوندی ئەلموشرەفە لە ناوچەی عەین عیسا بنکەیەکی ساز کرد و ئێستا وەکوو بنکەیەکی سەربازی بەربڵاوتری کردەوە و گەشەی دا.
ئەم بنکەیە لە مەودای یەک کیلۆمەتری گوندی ئەلموشرەفە، یەک کیلۆمەتری شاڕێگەی ستراتیژیکی M4 و سێ کیلۆمەتری شاری عەین عیسایە.
شیاوی ئاماژەیە ماوەیەکە تورکیا خۆی بۆ هێرشێک بە ناوچەی عەین عیسا ئامادە دەکات. ئەم ناوچە بۆ کوردەکان ناوچەیەکی ستراتیژیکە چونکوو بە داگیرکردنی لە لایەن تورکیاوە، پێوەندی دوو بەشی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی ناوچەی ژێردەسەلاتی بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دادەبڕێت.
بۆچوونی ئێوە