بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم تەقی زادە خامسی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە سنە وتی: ئاوی خواردنەوەی سنە کە لە سەدی قشلاق دابین دەبێت لە باری تەندروستییەوە کێشەی نییە بەڵام بە هۆی هەندێک هۆکارەوە لە ڕۆژانی گەمی ساڵ تام و بۆنی دەگۆڕدرێت.
ناوبراو زیادی کرد: لە درێژەی چارەسەری ئەو نیگەرانییە و بە پێی پلانەکان تا کۆتایی ساڵی 1400 کاری گواستنەوەی ئاوی سەدی ئازاد بۆ ناو پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی سنە ئەنجام دەبێت.
خامسی ڕایگەیاند: بۆ بەڕێوە بردنی ئەو گەڵالەیە 350 ملیار تمەن بەدجە پێویستە کە تا ئێستا 90 ملیار تمەن بۆ دانانی بۆری 27 کیلۆمەتری گواستنەوەی ئاوەکە تەرخان کراوە و لە ماوەی یەک مانگی دواییش 100 ملیار تمەنی دیکە تەرخان کراوە و لە ساڵی داهاتووش90 ملیاری تمەنی دیکە تەرخان دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە