بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و ڕووسیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش داوای ئاشتی و ڕێککەوتن لە نێوان لایەنەکانی شەڕی ناوخۆیی سووریایان کرد.
ئەو سێ وڵاتە دوای گفتوگۆکان لە پەراوێزی پێنجەمین کۆبوونەوەی کومیتەی دەستووی سووریا لە پێتەختی نەمسا، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد کە تێیدا لەسەر پاڵپشتی خۆیان لە سووریایەکی سەربەخۆ، یەکگرتووە و بەهێز جەختیان کرد.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە کومیتەی دەستووری سووریا ئەبێ سەربەخۆ لە دەستێوەردانی ناوخۆیی و بە ئامانجی گەشەی ڕێککەوتن لە نێوان ئەندامەکانی بۆ پێکهێنانی گەورەترین پاڵپشتیی خەڵکی سووریا چالاکی بکات.
بۆچوونی ئێوە