پێوەندی ئێران لەگەڵ ئاژانس نەبچڕاوە/ پەیامی ئێران بۆ سعوودییەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە سەر چەند پرس لەوانە پێوەندی لەگەڵ عەرەبستان و پرسی رێککەوتنی ناڤۆکی و چەند بابەتی دیکە قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەتیب زادە وتیشی: ئەگەر لایەنی بەرانبەر بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی خۆی و گەمارۆکان لەسەر ئێران هەڵبگرێت، ئێمەش دەگەڕینەوە سەر بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنەکە بەڵام تا ئەو کات چاوەڕوانی هەوڵەکانیان دەبین.

ڕووداوێکی نوێ لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕووی نەداوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئەگەر گەمارۆکان هەڵبوەشێنەوە ئێران چ دەکات، وتی: هێشتا هیچ ڕووداوێکمان لەو بارەوە نەدیوە. هەلوێستی ئێمە هەر ئەو هەڵوێستەیە کە پێشتریش ڕامناگەیاندووە و ئەبێ گەمارۆکان هەڵبوەشێنەوە و ئەمریکا و وڵاتانی بەشداری دیکە لە ڕێککەوتنەکە، بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن و تا کاتێکیش کە ئەوە ڕوو نەدات، هیچ ڕووداوێک لەلایەن ئێمەوە ڕوو نادات.

خەتیب زادە وتیشی: ئەگەر لایەنی بەرانبەر بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی خۆی و گەمارۆکان لەسەر ئێران هەڵبگرێت، ئێمەش دەگەڕینەوە سەر بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنەکە بەڵام تا ئەو کات چاوەڕوانی هەوڵەکانیان دەبین.

پەیامی ئێران بە سعوودییەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە پێوەندی ئێران و عەرەبستان وتی: هەڵوێستی ئێمە بەرانبەر دراوسێکانمان یەکسانە و کاتێک کە سەرۆک کۆماری ئێران گەڵاڵەی ئاشطی هەرموزی لە نامەیەکدا بۆ وڵاتانی کەنداوی فارس نارد، هەڵوێستی ئێمە بەتواوەتی ڕوون بوو و ئێمە نیشانمان دا کە بەدوای پێکهێنانی ڕێکارێکی ناوچەیی و لە چوارچێوەی هاوکاری لە ناوچەکەین و سیاسەتی ئێمە نەگۆڕدراوە.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر عەرەبستان لە توندوتیژی و لەبەرچاونەرگرتنی ئاسایشی ناوچەیی و هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی دەرەوەی ناوچەکە دوور بکات، باوەشی ئێران لە سەرەتاوە ئاوەڵا بووە بەڵام ئێمە ناتوانین هەر ڕۆژ بوردمانی یەمەن ببینین.

ناوبراو لە کاردانەوە بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لەسەر ئەوەی کە ئێران بە پەیامی ئاشتی ئێمە وەڵام نەداوەتەوە، وتی: ئێمە بەدوای ڕێکارێکی ناوچەیی، خۆجەیی و چوارچێوەیەکی هاوکارین.

هاوکاری ئێران لەگەڵ ئاژانس ڕانەگیراوە

خەتیب زادە سەبارەت بە بەڕێوە چوونی یاسای هەوڵی ستراتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانیش وتی: ئەرکی مەجلیس لە یاسای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان ڕوونە و ئەگەر ئەمریکا و ئەورووپییەکان بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ نەکەن، ئەوە سروشتییە ئێران ئەبێ چاوەدێرییە سەروو پادمانی و پرۆتۆکۆلە پەیوەستییەکان ڕابگرێت.

ناوبراو وتیشی: ئێران خۆبەخشانە قبووڵی کردووە کە پرۆتۆکۆلی پەیوەیستی بەڕێوە ببات کە دەتوانیان ڕاشیبگرین بەڵام هاوکاری ئێران لەگەڵ ئاژانس ڕاناگیردرێت و بە واتای دەرکردنی چاوەدێرانی ئاژانس نییە.

News Code 35731

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =