بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئمەڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وتی: ئەمڕۆ زیاتر لە 11 مانگ لە هاتنی کۆرۆنا بۆ ئێران تێدەپەڕێت و کۆتایی رێبەندان لە ڕاستیدا دەبێتە یەک ساڵ.
ڕۆحانی وتیشی: ئەو پەندمییە توانیویە تا ئێستا زیاتر لە 2 ملیۆن و 100 هەزار کەس بکاتە قوربانی. ئەوە ڕەقەمێکی گەورەیە کە دوو ملیۆن کەس لە جیهان بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان دەست داوە و هێشتاش دریژەی هەیە و نادیارە کە مەرگەکان بە هۆی کۆرۆنا تا کەی درێژەی دەبێت.
ناوبراو جەختی کرد: ئەو ڤایرۆسە گۆڕدراوە کە بە ناوی ئینگلیزی بەناوبانگە لەم دواییەدا لە ئەفریقای باشووریش بینراوە و ئەوەش زۆر ئێمەی نیگەران کردووە. ئەگەر وشیار نەبین ئەگەری هەیە ولاتی ئێمەش تووشی ببێت. بەتایبەت ئەوەی کە ئەمڕۆ ئاماری نیگەرانکەرێمان دی کە بەداخەوە لە هەندێک لە پارێزگاکان حاڵەتی تووشبوونی گەنجان و تازەلاوان زیاتر بووە.
سەرۆک کۆمار وتی: ئێمە لانیکەم ئەبێ تا پێنج، شەش مانگی داهاتوو هەر بە ئەم وردبینییەوە درێژە بدەینە ڕێنماییە تەندروستییەکان تا ڤاکیسنی کۆرۆنا بگات و کوتان دەست پێبکات.
بۆچوونی ئێوە