دوژمنانی ئێران بە زەبوونییەوە سەرنخوون بوون

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنان ڕۆژێک پارلەمانی ئێران و ڕۆژێک کۆنگرەی ئەمریکایان گولەباران کرد، وتی: دوژمنانی ئێران بە زەبوونییەوە سەرنخوون بوون.

بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی کەڵک وەرگرتن لە گەورەترین پاڵاوتەخانەی گازی خەلیج فارس، وتی:ئەم پرۆژە گەورە لە ڕۆژێکدا کەڵکی لێ وەردەگیردرێت کە دوژمنان دەیانویست ئێران شکست بەن بەڵام خۆیان بە زەبوونییەوە سەرەونخوون بوون.

ئەو ڕوونی کردەوە: ئەو کارانەی دژی نەتەوەی ئێمە کردیان، لە ڕۆژانی کۆتایی تەمەنی شوومیان بۆ هەموو جیهان و نەتەوەکان و تەنانەت خەڵکی ئەمریکاش ڕوون بووەوە و هەمووان زانیان کە چەندە دژی دیمۆکراسی و پارلەمان بوون.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە گرینگایەتی ئەو پرۆژری باسی لە سەر کرا، داکۆکی کرد: ئەم پرۆژە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێ وێنەیە و ئەمڕۆلە سەر دەستی لاوانی ئەم سنوورە ساز کراوە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە هەرچەندە دۆخی ئێمە شیاو بێت و داهاتمان زیاتر بێتەوە، بەشی گەورەی ئەو داهاتە بۆ سندۆقی پەرەپێدانی نەتەوەیی بۆ گۆڕانکاری لە بەرهەم هێنان و بەشی پیشەیی تەرخان دەکەین، وتیشی: هیوادارین ساڵی داهاتوو بتوانین دوو میلیۆن و ٣٠٠ بەرمیل نەوت بفرۆشین. ئەوەش دەدرێتە سندۆقی گەشەپێدانی وڵات.

ڕۆحانی ڕایگەیاند: ئەمە گۆڕانێکی گەورەیە کە لە پارێزگای خوزستان ڕوو ئەدات کە یەکێک لە پارێزگا گرینگەکانی ئێمەیە نەک هەر لە باری نەوت و غازەوە بەڵکوو لە باری کشتوکاڵ و هەروەها جێگە و پێگەی خەڵک و رۆڵی ئەوان لە بەرەوانی پیرۆز بۆ وڵاتەکەمان گرینگن.

هێزی وزە بەشێک لە هێزی نەتەوەیی ئێمەیە

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە هێزی وزە، بەشێک لە هێزی ئێمەیە، وتی: وڵاتێک کە خاوەن سەرچاوە گەورەکانی نەوت و غازە و هەروەها لە باشوور کەنداوی فارس و زەریای عومانی لێیە و لە باکووریش زەریای خەزەر، هەر بۆیە جێگە و پێگەی گرینگ و تایبەتێکی هەیە.

ئەو هەروەها زیادی کرد: ئێران لە باری سەرچاوە وزەییەکانەوە پێگەیەکی تایبەتی لە ناوچەدا هەیە و بەهۆی ئەوەی خاوەن ٣٢ هەزار میلیار مەتری چوار گۆشە غازە، بۆتە گەورەترین سەرچاوەی غازی جیهان و لەم بوارەوە پلەی یەکەمی جیهانی هەیە.

ڕۆحانی ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ لە دەوڵەتی یازدەهەمدا بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئێران ئێمە دەبینین ڕۆژانە یەک ملیار مەتری چوارگۆشە غاز بەرهەم دێت کەچی سەرەڕای ئەوەش، هێشتا بۆ دابین کردنی غازی پێویستی خەڵک لە وەرزی زستان کێشەمان هەیە.

جیهان پێویستی بە نەوت و غازی ئێران هەیە

ناوبراو ڕوونی کردەوە: وڵاتی ئێمە لە باری نەوت و غازەوە پێگەیەکی تایبەتی هەیە و ئەمەش نیشاندەری هێزی وڵاتی ئێمەیە و هەموو جیهان پێویستی بە نەوت و غازی ئێمەیە و ئێمە دەتوانین ببینە سەرچاوەی بەرهەم هێنانی نەوت و غاز لە ناوچە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: لە بواری پاڵاوتنی غاز کاری گەورە و گرینگمان ئەنجام داوە بەڵام لە بواری هەناردە کردنی هێشتا لەدواوەین و دەبێ ببینە یەکێک لە پێنج وڵاتی هەناردەکاری غاز.

گەر بەرجام نەبووایە، پارەیەکمان لە سندۆقی گەشەی نەتەوەیی نەبوو!

ڕۆحانی لە بەشێکیتر لە وتەکانیدا ئاماژەی بۆ سیاسەتە دەرەکییەکانی ئێران کرد و وتی: گەر ئەو سیاسەتانە نەبوایە و بەرجام بە ئاکام نەگەیشتایا، پارەیەکمان لە سندۆقی گەشەی نەتەوەیی نەبوو تاکوو بۆ پێشکەوتنی گەڵاڵەکان خەرجی بکەین.

ئەو ڕاشیگەیاند: بە پارەی نەوتی فرۆشراوی ساڵەکانی ٩٤ تا ٩٦ و پاش بەرجام، توانیمان کەلوپەلی پێویستی پاڵاوگەکان بۆ وڵات بێنین و گەڵاڵە و پرۆژەگەلی گەورە بە ئاکام بگەینین.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە چالاک بوونەوەی کەرتی تایبەت لە پیشەی پێترۆکیمیایی، وتی: ئەمڕۆ بە کرانەوەی ئەم پرۆژە، بەشێکی گرینگی پێترۆکیمیایی چالاک دەبێتەوە و کەڵک وەرگرتن لەم پرۆژە لەم دەوڵەتە لە شانازییە گەورەکانی ئێمەیە.

ڕێگا بۆ دەوڵەتی داهاتوو خۆش دەکەین

ڕۆحانی وتی: چالاکییەکانی ئەم دەوڵەتە دەبێتە ڕێگەخۆشکەری دەوڵەتی داهاتوو و دەبێ بزانین ساڵی پەرەی بەرهەم هێنان تەنیا تایبەت بە ساڵی ٩٩ نییە و لە ساڵانی داهاتووش دەبێ گەشەی بەرهەم هێنان لە بەرچاو بگرین.

News Code 35674

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =