بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی بیری ئەنجومەنی ئاتلانتیک، ئاوڕی لە سەر سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا داوەتەوە و یەکێک لە کێشەکانیی گرینگی دانی زۆر بە هێزە کوردییەکان و بەشدار نەکردنی عەرەبەکانی نیشتەجێی ناوچە ژێر دەستەکانی کوردی سووریا لە ئیدارەی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا وەسف کردووە.
ئەنجومەنی ئاتلانتیک بە ئاماژە بە دەسپێکی کاری دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بە ڕێبەریی جۆ بایدن، لە سەر پێداویستی سەرەنجی بایدن بە چارەسەری کەموکۆڕییەکانی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا بەتایبەتی چارەسەریی ناڕەزایەتیی هەندێک قەبیلەی عەرەب لە کوردەکان بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنی توانای عەرەبەکان لە ئیدارەی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی کردووە.
زۆربەی مێدیا ئەمریکییەکان یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سیاسەتی ئەو وڵاتە بەرانبەر سووریای سەرلێشێواوی و نەبوونی نەخشەڕێ ڕاگەیاندووە. بەم حاڵەوە زۆربەیان پێیان وایە کە جۆ بایدن بە پێچەوانەی دۆناڵد ترامپ پاڵپشتی زیاتر لە کوردەکانی سووریا دەکات بەڵام کوردەکان نابێت چاوەڕوانیی زۆریان لە دەوڵەتی بایدن هەبێت.
بۆچوونی ئێوە