AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٢ ٠٩:٣٠

خەتیب زادە ڕایگەیاند:

ئێران داوای کرد پاڵپشتی سەربازی لە عەرەبستان و هاوپەیمانیەکەی ڕابگیردرێت

ئێران داوای کرد پاڵپشتی سەربازی لە عەرەبستان و هاوپەیمانیەکەی ڕابگیردرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئیدانە کردنی توندی هێنانی ناوی ئەنساروڵڵا لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکان لەلایەن دەولەتی ئەمریکاوە، وتی: پاڵپشتی سەربازی لە عەرەبستان و هاوپەیمانییەکەی ڕابگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئیدانە کردنی توندی هێنانی ناوی ئەنساروڵڵا لە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکانی ئەمریکا، وتی: ئەو هەوڵە دەبێتە هۆی خراپترین قەیرانە مرۆییەکانی ئەم سەدەیە و رێگاکانی چارەسەری قەیرانی سیاسی یەمەن تووشێ کێشە دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: هەوڵی وەزارەتی دەرەوەی ترامپ لە دوایین ڕۆژانی دەسەڵاتداری ئەو دەوڵەتە تەنیا لەلایەن هەندێک کەسەوە پێشوازی لێکراوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بەدوای پێداچوونەوە لە سیاسەتی شکست خواردووی لە یەمەن بێت، ئەوە پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو هەوڵە و ڕوانینی ڕاست بینانەتر لە راستییەکانی وڵاتی یەمەنە.

خەتیب زادە لە کۆتاییدا داوای ڕاگیرانی پاڵپشتی سیاسی و سەربازی لەوانە قەدەغە کردنی فرۆشی چەک لەلایەن هەندێک وڵاتەوە لەوان ئەمریکا بە عەرەبستان و هاوپەیمانییەکەی کرد.

News ID 35667

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha