بۆ بەرگری لە ئێران شەرم لە کەس ناکەین/دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە وتنی ئەوەی کە ئێمە لەسەر پرسی بەرگری لە شوناس، سەربەخۆیی و شەرەفمان شەرممان لە کەس نییە، وتی: لە نوێنەرایەتی خەڵکی ئێرانەوە هەمیشە دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: بەڕێوە بردنی مانۆڕەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە دوژمنان لە حەسێبەکانیاندا بەرانبەر هێزی بەرگری ئێران تووشی هەڵە نەبن و ورەی گەلی ئێران بۆ بەرگری لە هەموو دەستکەوتەکانی شۆڕش و بەرگری لە سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکیان ببینن.

ناوبراو درێژەی دا: مانۆڕی پێغەمبەر بۆ گەلی ئێران هەوێنی ئاسایش و بڕوا بە خۆ بوون و بۆ دوژمنانیش پەیامێکی جیدی و ڕاستەقینەی بەدواوە بوو کە ئێمە بۆ پرسی بەرگری لە شوناس و سەربەخۆیی و شەرەفمان شەرم لە هیچکەس ناکەین و لە بەرانبەر دوژمنان هەمیشە ئامادەین و دوسمان لە نوینەرایەتی خەڵکی ئێرانەوە هەمیشە لسەر پەلەپیتکەیە.

News Code 35635

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =