کوردەکان بەرانبەر هەڕەشەکان و بەتایبەتی پرسی کەرکووک یەکگرتوو بن

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتمانی، سەبارەت بە دۆخی عێراق و پێداویستی یەکگرتنی کوردەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکان و بەتایبەتی پرسی کەرکووک، جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەلا بەختیار لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە پیلانگەلێک بۆ لەناو بردنی مادەی 140 ی دەستووری عێراق کە پێوەندی بە دیاری کردنی چارەنووسی ناوچە جێ ناکۆکەکان لە نێوان هەولێر و بەغدایە، لە ئارادایە و ئەگەر ئەو مادە لاببرێت کورد ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان لەوانە کەرکووک و خانەقین.

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتمانی هەروەها جەختی کرد کە ئێستاکە بەس لە ئەگەری گۆڕین و گۆڕانکاری سیاسی بنەڕەتی لە عێراق و یەکگرتنی کوردەکان، ئەگەری گەڕانەوەی کوردەکان بۆ کەرکووک هەیە.

ناوبراو هۆشداریی دا کە ئەگەری سەرهەڵدانی کوودەتا لە عێراق هەیە و بە پێی ئەوەی کە خەمڵێندراوە 8 ملیۆن چەکی بێ مۆڵەت لە دەستی خەڵکدایە، ئەگەر ئاژاوە دروست ببێت ئەوا کارەسات ڕوو دەدات و ئەبێ کوردەکان بۆ ئاوەها دۆخێک خۆیان ئامادە بکەن.

مەلا بەختیار ئاماژەی کرد کە ئاستی هەژاری لە هەرێمی کوردستان لە سەدا 14 ەوە بۆ سەدا30  زیادی کردووە لە لایەکی دیکەوە گەندەڵی لە ڕێڕەوە سنوورییەکانی هەرێم ئاشکرایە.

News Code 35497

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =